به‌په‌له..بارسێلۆنا ئه‌ستێره‌یه‌كی له‌ده‌ستدا
هانده‌رانی بارسێلۆنا هه‌واڵێكی ناخۆشیان پێگه‌یشت

ئانسۆ فاتی هێرشبه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌كرێت و پێشبینی ده‌كرێت بۆ ماوه‌ی 2 مانگ له بارسێلۆنا داببڕێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 8 نۆڤێمبه‌ری 2020، بارسێلۆنا له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی دا رایگه‌یاند كه ئانسۆ فاتی له ئه‌ژنۆی قاچی چه‌پی تووشی پچڕانی ڕیشاله‌كانی هاتووه و سبه‌ی دووشه‌ممه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌كرێت.
ئانسۆ فاتی هێرشبه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا دوای ئه‌وه‌ی له یاری شه‌وی رابردوویان به‌رامبه‌ر ریال بێتیس تووشی پێكان بوو، میدیاكانی ئیسپانیا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه ئانسۆ فاتی ماوه‌ی 2 مانگی بۆ چاكبوونه‌وه له پێكانه‌كه‌ی پێویسته.
ئانسو فاتی ته‌مه‌ن 18 ساڵ، له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می بارسێلۆنا له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 43 یاری كردووه، 13 گۆڵ و 5 ئاسیستی تۆمار كردووه، بچووكترین یاریزان له مێژووی لالیگا و چامپیۆنزلیگ به درێسی بارسێلۆنا گۆڵی كردووه.
