ئاژانسی سانا: چوار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایی له حه‌سه‌كه كوژران
بۆمبێكی چێندراو پێیاندا ته‌قیوه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی "سانا"ی ره‌سمی سووریا بڵاویكرده‌وه‌و له ناوچه گوندنشینه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری "حه‌سه‌كه"ی رۆژئاوای كوردستان، (4) سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایی كوژران.
ئاژانسه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، مینێكی چێندراو به ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی هێزێكی ئه‌مه‌ریكاییدا ته‌قیوه‌ته‌وه.
رووداوه‌كه له ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی "مركده" له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی حه‌سه‌كه - دێرزوور روویداوه.
هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی رووداوه‌كه‌وه هیچ زانیارییه‌كیان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.