به‌غدا: سامانی ئاوی ژێر زه‌وی كه‌میكردووه
به كه‌ڵكی وه‌به‌رهێنانی كشتوكاڵی نایه‌ت

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، سامانی ئاوی ژێر زه‌وی عێراق بڕێكی كه‌می ماوه و به‌كه‌ڵكی ئه‌وه نایه‌ت وه‌به‌رهێنانی كشتوكاڵی له‌سه‌ر بكرێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاند، سامانی ئاوی ژێرزه‌وی عێراق كه‌میكردووه. ئه‌و سامانه، ستراتیژییه و بۆ نه‌وه‌كانی داهاتووه. به هۆی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه، به شێوه‌یه‌كی نائاسایی هه‌وڵدراوه پێداویستی هاووڵاتیان له ئاوی خواردنه‌وه دابین بكرێت.
وه‌زاره‌ته‌كه داوای له پارێزگاكان كردووه، هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نهخشهڕێگهیهك دابنرێت، له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی سامانی ئاو له عێراق و گه‌شه‌پێدانی به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له پێناو به‌رده‌وامبوونی ژیانی نه‌وه‌كانی داهاتوو.
سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئاوی خواردنه‌وه‌ی عێراق، سامانی ئاوی ژێرزه‌وییه له پاڵ ئه‌و رووبارانه‌ی له وڵاتانی توركیا و ئێرانه‌وه ده‌ڕژێنه عێراق.
ساڵانه به هۆی گرتنه‌وه‌ی ئاوی رووباره‌كان و درووستكردنی به‌نداوی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و رووبارانه‌ی ئاراسته‌یان به‌ره‌و عێراقه، بڕی ئاوی گه‌یشتوو بۆ عێراق كه‌مده‌كات و له هه‌ندێك ناوچه‌ی عێراق، به تایبه‌تی له ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی نه‌بوونی ئاو، هه‌موو هاوینێك سه‌رهه‌ڵده‌دات.