حكومەتی عێراق دوای 45 رۆژ مووچە دابەشدەكات
لێكتێگەیشتنی باش ھەبووە لە نێوان لێژنەی دارایی و ئەنجووومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی پرۆژە یاسای قەرز

K24 - ھەولێر:
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق، دوای 45 رۆژ لە دواكەوتنی لەچەند كاتژمێری داھاتوودا مووچەی فەرمانبەران دابەش دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لێكتێگەیشتنی باش ھەبووە لە نێوان لیژنەی دارایی و ئەنجووومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی پرۆژە یاسای قەرز. بڕیاریشە سبەی لەگەڵ دەنگدان و تێپەڕاندنی یاساكە، دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بكرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە دوای 45 رۆژ لە دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران، پەرلەمانی عێراق و حكوومەت ناكۆكن لەسەر بڕی قەبارەی قەرزەكە و پێیانوایە پێویستە قەرزەكە كەم بكرێتەوەو بۆ ئەوەی بتوانن یاساكە تێپەڕێنن و مووچە دابەش بكرێت.