سبەی لە کەرکووک پشووی فەرمییە
سبەی پێنجشەممە لە کەرکووک لە سەرجەم فەرمانگە حکوومییەکان و قوتابخانەکانی پارێزگاکەدا پشوو دەبێت.
چوارشەممە 12ـی تشرینی دووەمی 2025، پارێزگای کەرکووک ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، سبەینێ پێنجشەممە، دەوامی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگە حکوومییەکان و قوتابخانەکانی پارێزگاکەدا پشوو دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوەکدا هاتووە، پارێزگای کەرکووک، جەختی کردەوە کە بڕیاری پشووەکە بۆ ڕێزگرتنە لە هەوڵی فەرمانبەران و کارمەندانی پەروەردەیی، کە بەو پەڕی دڵسۆزی و لەخۆبردوییەوە کاریان کرد بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن لە پارێزگاکە.
هاوکات ئەمڕۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستانی کردبوو پشووی فەرمی و سبەی دەوامی دامودەزگاکان ئاسایی دەبنەوە.
کاتژمێر 7ـی بەیانی ڕۆژی سێشەممە لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان پرۆسەی دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەستی پێکرد و کاتژمێر 6ی ئێوارەش کۆتایی هات.
