داھاتی وەزارەتی كارەبای عێراق ساڵانە 4 ترلیۆن دینارە

حكومەت ساڵانە %24ی كرێی كارەبا لە ھاوبەشانی وەردەگرێتەوە

K24 – ھەولێر:

لێژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق ئاششكرایكرد، داهاتى كرێی كارەبای فرۆشراو بە ھاوبەشان، ساڵانە دەگاتە 4 ترلیۆن دینار.

لێژنەی نەوت و وزەی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستە لەم دۆخەی ئێستای عێراقدا، پشت بە داھاتەكانی ناوخۆ ببەسترێت، بەتیابەتی كرێی كارەبا و ئەو قەرزانەی لای ھاوبەشەکانە، بۆ نموونە لەكۆی ترلیۆنێك و 500 ھەزار دینار، قەرزی سەر دامەزراوەكانی دەوڵەت تەنیا 350 ملیار دینار وەرگیراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی كارەبا ساڵانە تەنیا 24%ی پارەی كرێی كارەبا وەردەگرێتەوە كە بڕەكەی ترلیۆنێك دینارە، داواش لە وەزارەتی كارەبا و دارایی دەكات، ھەماھەنگ بن لە وەرگرتنەوەی قەرزی سەر ھاوبەشان، بۆ ئەوەی كورتھێنانی دارایی پڕبكرێتەوە.

Fly Erbil Advertisment