ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەددین هەفتەیەک دواخرا
زانکۆی سەڵاحەددین دەرچووانی ساڵی 2024 - 2025ـی زانکۆکە ئاگادار دەکاتەوە کە بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و ئەگەری باران بارین، بەڕێوەچوونی ئاهەنگی دەرچوون دوا دەخرێت.
زانکۆی سەلاحەددین ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، بڕیار بوو ڕۆژی 16ـی تشرینی دووەمی 2025 بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خولی 44ـەمینی ئاهەنگی دەرچووانی قۆناغی کۆتایی بۆ هەر دوو خولی یەکەم و دووەم بۆ ساڵی دەرچوونی 2024-2025ـی زانکۆکە بەڕێوە بچێت، بەڵام بەهۆی نالەباری کەشوهەوا ئاهەنگی دەرچوون بۆ هەفتەیەک دوادەخرێت.
ڕۆژی ههینی، 11ـی تشرینی یهكهمی 2024، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاهەنگی خولی 43ـیهمینی دەرچووانی زانکۆی سەلاحەددین بە ناونیشانی (خولی زانست، داهێنان و بنیادنان) لە یاریگەی فرانسۆ هەریری لە هەولێر بەڕێوەچوو.
زانكۆی سەلاحەددین سەرەتا لە ساڵی 1968 لە شاری سلێمانی دامەزرا، بەڵام لە ساڵی 1981 گواسترایەوە ھەولێر و یهكێكه لە ئهندامانی كۆمهڵهی نێودهوڵهتیی زانكۆكاكان و جۆری خوێندن لهم زانكۆیه بهو پێیهی حكوومییه بهخۆڕاییە و ساڵانه ژمارهیهكی زۆری قوتابیانی بهشه زانستی و وێژهیی و پیشهییهكان وهردهگرێت.
