لە 30 ساڵی رابردوودا شەنگھای نوێ زۆرترین وەبەرھێنانی لێكراوە
گرنگی ئابووری ناوچەی شەنگھای نوێ
K24 – ھەولێر:
شەنگھای نوێ، كەوتووەتە ناوەڕاستی ھەرێمەكە و لەشێوەی دوورگەیەكی سەرنجراكێش زۆربەی ھەرە زۆری دامەزراوە دارایی و بازرگانییەكانی لێییە، ئەو ناوچەیە بە دڵی پیشەسازی و ئابووری چین ھەژماردەكرێت و سەدان ھەزار ھەلی كاری رەخساندووە، ئەو ناوچەیە لە ماوەی 30 ساڵی رابردووودا لەسەرئاستی جیھان زۆرترین وەبەرھێنانی لێكراوە.
ناوچەی پۆدۆنگ لە شەنگھای چین، یەكێكە لەو ناوچانەی لەسەر ئاستی جیھان پەرەپێدانێكی زۆری لەبواری پیشەسازی و بیناسازی و داراییدا تیادا ئەنجامداراوە، تەنیا لە 30 ساڵی رابردوودا ئەو ناوچەیە گۆڕانكاری زۆری لە بواری ژێرخانی ئابووریدا بەخۆیەوە بینیوە و لە ماوەیەكی كەمدا 210 ھێندە قەبارەی خۆی، ئاستی بەرھەمھێنانی ناوخۆیی بەرزبووەتەوە. ھەروەھا یەك لەسەر كۆی بەرھەمھێنانی ناوخۆیی لە شەنگھای پێكھێناوە.
رووبەرووی ناوچەی لۆژیاجوش زیاتر لە 31 كیلۆمەتر چوارگۆشەیە، ئەم ناوچەیە ژمارەیەكی زۆری دامەزراوەی دارایی لهخۆ دهگرێت، ئەم دامەزراوانە نەك لە چین بەڵكو كاریگەری زۆریان لەسەر ئابووری جیھان به گشتی ھەیە و چینیان بە تەواوی بانك و بازاڕ و دامەزراوە داراییەكان بەستووەتەوە.
لەم ناوچەیە 10 گەورەترین بازاڕ لەسەر ئاستی چین و جیھان كار لەسەر ژێرخانی ئابووری و رەخساندنی ھەلیك ار دەكەن و زیاتر لە 6 ھەزار دامەزراوەی دارایی بە 300 ھەزار كارمەندەوە كار دەكەن.
ھەروەھا لە ناوچەی بۆندێد و وای گاوكیۆش بەھەمان شێوەی لە 30 ساڵی رابردوودا كە دوو شوێنی بازرگانین، ساڵانە بەبڕی زیار لە 300 ملیار دۆلار كاڵا لە بازاڕەكاندا دەفرۆشن و فرۆشی دەرەوەشیان دەگاتە 151 ملیار دۆلار، كە ھەماھەنگیان لەگەڵ 220 ھەرێم و وڵات ھەیە.
ھەر لەم ناوچەیە ھەوڵ دەدەرێت گەورەترین شاری تەكنەلۆژی بەرووبەری 94 كیلۆمەتر چوار گۆشە ھاوشێوەی ناوچەی سیلیكۆن ئەمریكا دابمەزرێنن و بۆ ئهو مهبهستهش زیاتر لە 100 دامەزراوەی توێژینهوه و تەكنەلۆژی و تاقیگە درووست دەكرێن.
ئەم ناوچەیە كەوتووەتە شەنگھای نوێ، كە زیاتر لە ھەزار دامەزراوەی دارایی و 300 نووسینگەی كۆمپانیای بیانی و 240 ناوەندی لێكۆڵینەوە و پەرەپێدانی بیانی دامەزراون، سەرەڕای ھەموو ئەوانەش بەندەری پاودۆنگ یەكێكە لە گەورەترین بەندەرەكانی جیھان.