ئه‌نقه‌ره: له باكووری سووریا 26 چه‌كدار له لایه‌ن سوپای توركیاوه كوژران
ویستوویانه هێرش بكه‌نه سه‌ر سوپای توركیا

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، سوپای توركیا له چوارچێوه‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی له باكووری سووریا، توانیان (26) چه‌كداری سه‌ر به یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل(یه‌په‌گه) بكوژن، كه سه‌ر به رێكخراوی پارتی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه)یه.
وه‌زاره‌ته‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له ناوچه‌كانی سنووری ئۆپراسیۆنهكهیاندا له باكووری سووریا به‌رده‌وامن له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی "تیرۆر" و به‌رگریكردن له خۆیان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و "26 تیرۆریسته له ناوچه‌كانی سه‌رێ كانی و گرێ سپی بوون و ئاماده‌كاریان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی سوپای توركیا".
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ