مەسرور بارزانی: سلێمانی شایستەی خزمەتگوزاری زیاترە و حکوومەت بەردەوام دەبێت لە پێشخستنی
لە پەیامێکدا بەبۆنەی 241یەمین ساڵیادی بونیاتنانی شاری سلێمانی، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی دانیشتووانی شاری سلێمانی کرد و هیوای پێشکەوتن و گەشەسەندنی زیاتری بۆ خواست.
سەرۆکوەزیران جەختی لەوە کردەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی زیاتری دانیشتووانی سلێمانی و سەرجەم شار و ناوچەکانی کوردستان.
لە پەیامەکەیدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) بڵاوی کردەوە، سەرۆکوەزیران بارزانی ڕایگەیاند: لە ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانیدا، گەرمترین پیرۆزبایی لە خەڵکی خۆشەویستی شاری سلێمانی دەکەم و هیوای پێشکەوتن و گەشەسەندنی زیاتری بۆ دەخوازم.
سەرۆک وەزیران نووسیوویەتی: سلێمانی وەک شارێکی گرنگ و ناوەندێکی دیاری ڕۆشنبیری و ئەدەبی، خاوەنی مێژوویەکی پڕ لە سەروەرییە لە خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستاندا، ئەم شارە شایستەی خزمەتگوزاری زیاترە و دڵنیایی دەدەین کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی زیاتری دانیشتووانی سلێمانی و گشت شار و ناوچەکانی کوردستان."
ئەم پەیامەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دووپاتکردنەوەیەکی گرنگە بۆ پابەندبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە دابینکردنی ژیانێکی شایستە و خزمەتگوزاری پێشکەوتوو بۆ هاووڵاتیان، بەتایبەتی لە شارێکی وەک سلێمانی کە ڕۆڵێکی مێژوویی و کولتووری گەورەی هەیە لە کوردستاندا.
سلێمانی وەکوو شارێکی گرنگ و ناوەندێکی دیاریی ڕۆشنبیری و ئەدەبی و خاوەن مێژوویەکی پر لە سەروەری لە خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستاندا، شایستەی خزمەتگوزاریی زیاترە و دڵنیایی دەدەین کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردنی زیاتری سلێمانی و گشت شار و ناوچەکانی کوردستان.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) November 14, 2025
