وەزارەتی بازرگانی وادەی کۆتایی بۆ خۆ تۆمارکردنی پسوڵەی خۆراکی دیاریکرد

ئەمڕۆ شەممە، 15ـی تشرینی دووەمی 2025، لە ڕاگەیەندراوێکدا، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە کە تاکو ئێستا پسولەی خۆراکی ئەلیکترۆنیان پڕنەکردوەتە، دەتوانن تا 20ـی تشرینی دوووەمی 2025، خۆیان تۆمار بکەن بێ بەرامبەر، چونکە دوای 20ـی ئەم مانگە خزمەتگوزاری بێ بەرامبەر نامێنێت.

ڕۆژی دووشەممە، 10ـی تشرینی دووەمی 2025، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، بۆ ماوەی 10ڕۆژ جارێکی دیکە دەرگای نوێکردنەوەی پسوولەی خۆراک بۆ فۆڕمی ئەلیکترۆنی کرایەوە، ئەمەش وەک هەلێکی کۆتاییە بۆ ئەو هاووڵاتییانەی تا ئێستا فۆڕمەکەیان پڕ نەکردووەتەوە.

نەوزاد شێخ کامیل جەختی کردەوە، ئەمە دەرفەتێکی نوێیە و گوتی: "بۆ هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان، لە 10ـی تشرینی دووەم، تاوەکو 20ـی تشرینی دووەم، مۆڵەت دراوە." ئەو سەدا13ـی هاووڵاتییان کە ماون، دەتوانن لەم ماوەیەدا و بە خۆڕایی سەردانی ئەپلیکەیشنەکە بکەن و فۆڕمە ئەلیکترۆنییەکە پڕ بکەنەوە بۆ ئەوەی لە وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە بێبەش نەبن.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment