لاپۆرتا و فلیك بیر لە گواستنەوەی هێرشبەرێكی نوێ دەكەنەوە

ئەگەر بارسێلۆنا بتوانێت دوو مەرج جێبەجێ بكات دەتوانن هێرشبەرێكی نوێ بگوازنەوە

خوان لاپۆرتا سەرۆكی بارسێلۆنا لەگەڵ هانزی فلیك راهێنەری یانەكە
خوان لاپۆرتا سەرۆكی بارسێلۆنا لەگەڵ هانزی فلیك راهێنەری یانەكە

کارگێڕی یانەی بارسێلۆنا بیر لەوە دەکاتەوە هاوینی داهاتوو، بیر لە هێرشبەرێکی نوێ لە شوێنی رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی بکاتەوە. هەرچەندە یانەکە کێشەی دارایی گەورەی هەیە، بەڵام ژمێریاری یانەکە یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە، دوو مەرج هەن ئەگەر جێبەجێ بکرێن، دەتوانن یاریزانێکی نایاب بگوازنەوە. بۆ ئەم مەبەستەش یانە کەتەلۆنیەکە شەش بژاردەی لەسەر مێزە و بەهێزترینیان جولیان ئالڤارێزی هێرشبەری یانەی ئاتڵێتیکۆ مەدریدە.
 فێرناندۆ پۆلۆ لە رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆ ئاشکرای کردووە، یانەی بارسێلۆنا نزیکە بە گەڕانەوە بۆ یاسای یەک بەرامبەر یەک، یاسایەک کە ڕێگە بە یانەکە دەدات داهات و خەرجییەکان بە شێوەیەکی هاوسەنگ بەڕێوەببات و ئاسانکاری بۆ تۆمارکردنی گرێبەستی یاریزانی نوێش بکات.
بە گوێرەی پلانەکانی یانە کەتەلۆنیەکە، قیستی داهاتوو لە فرۆشتنی کورسیەکانی ڤی ئای پی یاریگای کامپ نۆ، لە مانگی دێسێمبەری داهاتوو دەگاتە دەستیان و ئەمەش هاوکارییەکی دارایی گەورەی یانەکە دەکات، هەروەها گەرانەوەی یانەکەی بۆ یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆ، ئەمەش داهاتی یانەکە بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.
مەرجی دووەمیش ئەوەیە کە چارەنوسی رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی یەکلایی بکرێتەوە، لەگەڵ رۆیشتنی ئەو یاریزانە لە یانەکە، بارسا نزیکەی 40 ملیۆن یۆرۆ داهاتی ساڵێکی بۆ دەگەرێتەوە، ئەمەش وا دەکات یانەکە زیاتر دەستکراوە بێت لە گواستنەوەی هێرشبەرێکی نوێ.
ئامانجی یانەی بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی شوێنگرەوەی رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی، جولیان ئالڤارێزی هێرشبەری یانەی ئاتڵێتیکۆ مەدریدە، خودی بەرپرسانی یانەکەش ئەو یاریزانە بە باشترین بژاردە دەزانن بۆ هێڵی پێشەوەی یانەکەیان.
بێجگە لە جولیان ئالڤارێز، کارگێڕی بارسێلۆنا چەند بژاردەیەکی دیکەشی لەسەر مێزە، ئەوانیش بریتین لە هاری کەین، سیرۆ گێراسی، ڤیکتۆر ئۆسێمین و ئێتا ئایۆنگ، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە نێوان ئەم شەش بژاردەیە، هاوینی داهاتووی یەکێکیان پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بکات.

 

 

 
Fly Erbil Advertisment