نێچیرڤان بارزانی پشتگیری خۆی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ راگەیاند
سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە ئۆنلاین بۆ باشترین هاندەرانی جیهان دەنگی بە هاندەرانی زاخۆ دا
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە ئۆنڵاین دەنگی بە هاندهرانى يانهى زاخۆ دا، لە پێناو بەدەستهێنانی خەڵاتی زە بێستی فیفا، وەکو باشترین هاندەرانی جیهان.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 16ـی تشرینی دوووەمی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، به دهنگدانى ئۆنڵاين پشتگيریم له هاندهرانى يانهى وهرزشيى زاخۆ كرد بۆ ئهوهى نازناوى باشترين هاندهری 2025 لهسهر ئاستى جيهان ببهنهوه.
نێچێرڤان بارزانی ڕاشیگەیاند، هيواخوازە ههموو كوردستانييان له ههر كوێ بن، بهشدار بن و دهنگ بە هاندەرانی زاخۆ بدەن بۆ ئهوهى نازناوه جيهانييهكه ببهنهوه.
نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت: سوپاس بۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان ناسراو بە فیفا دەكات که هاندهرانی یانهی زاخۆی به یهکێک له 3 بەربژێرەكەی جیهان دهستنیشان کرد.
تاوەکو ئێستا فیفا وادەی تەواوەتی بەڕێوەچوونی رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی زە بێستی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام هاندەران تاوەکو شەوی 28 ئەم مانگە، دەتوانن لە رێگەی ماڵپەری فیفا دەنگ بە هاندەرانی یانەی زاخۆ بدەن.
وەرزی رابردوو لە خولی ئەستێرەكانی عێراق، هاندەرانی زاخۆ پێش یارییەكەیان بەرامبەر حدوود لە رۆژی 13ـی ئایاری ئەمساڵ، 30 هەزار بووكەڵەیان فڕێدایە نێو یاریگە، دواتر سەرجەم بووكەڵەكانیان كۆكردەوە و بەخشرایە ئەو منداڵانەی بەدەست نەخۆشییەوە دەناڵێنن، بەتایبەتی تووشبووانی شێرپەنجە، ئەم هەڵوێستەی هاندەرانی زاخۆ وایكرد بە فەرمی فیفا هاندەرانی ئەو یانە كوردستانییە هاوشانی هاندەرێكی ئیسپانیا و ئەرجەنتین بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین هاندەرانی ساڵ بەربژێر بكات.
