نرخی نەوت بۆ سەروو 45 دۆلار بەرزبووەوە
نرخی نەوت لە بەرزبوونەوە بەردەوامە

K24- هەولێر:
ئاژنسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەهۆی هەواڵی بڵاوکردنەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە ئەمەریکا، نرخی نەوتی برێنت بۆ سەروو 45 دۆلار بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک بەرمل نەوتی برێنت بۆ 45 دۆلار و 30 سەنت بەرزبووەوە.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش، بۆ 43 دۆلار و 9 سەنت بەرزبووەوە.
تاوەکو ئێستا، بەهۆی ئەگەری بڵاوکردنەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە ئەمەریکا، نرخی نەوت بە رێژەی 11% بەرزبووەتەوە.