ئەمشەو ئەڵمانیا شەڕی مان و نەمان لەپێناو مۆندیالی 2026 دەكات
لە یارییەكانی پاڵاوتنی ئەورووپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە كاتژمێر 10:45 خولەكی ئەمشەو له دواین یاریی قۆناخی پاڵاوتنه‌كانی مۆندیال میوانداری سلۆڤاكیا ده‌كات، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده 12 خاڵیان هه‌یه و براوه‌ی ئه‌م یارییه‌ش ده‌گاته مۆندیال، ئه‌ڵمانیاش به به‌رامبه‌ربوونیش بلیتی مۆندیالی 2026 به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
ئه‌ڵمانیا له یاریی مان و نه‌مانی قۆناخی پاڵاوتنه‌كانی مۆندیال له دواین یاریی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی له رێدبۆڵ ئه‌رینا له شاری لایپزیگ میوانداریی سلۆڤاكیا ده‌كات، ئه‌ڵمانیا به كۆكردنه‌وه‌ی 12 خاڵ پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرتووه و سلۆڤاكیاش هه‌ر 12 خاڵی هه‌یه به‌ڵام به جیاوازی سێ گۆڵ له خانه‌ی دووه‌م دێت، سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆ ئه‌م یارییه ئاماده‌ن یۆشوا كیمیچیش دوای ئه‌وه‌ی له یاریی لۆكسمبۆرگ به‌هۆی پێكان به‌شداری نه‌كرد بۆ ئه‌م یارییه ئاماده‌یه.
جولیان ناگیلسمان: ئێمە سەردەكەویت
جۆلیان ناگیلسمان، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا پێش یارییەكەی ئەمشەویان لە پاڵاوتنەكانی مۆندیال رایگەیاند گەشبینە كە دەتوانن راستەوخۆ بۆ مۆندیال سەربكەون، دەشڵێت: به‌شێكی زۆر كه‌می راهێنه‌ره‌كان له نه‌بوون و پێكانی یاریزانه‌كان ده‌ڕوانن، ئه‌و بابه‌ته له چاو دانانی تاكیتك و پلانه‌كان بۆ یارییه‌كه زۆر بچووكه، تیپه‌كه‌شم ئێستا له ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌یی دایه، هه‌ست به دوو دڵی و دڵه‌ڕاوكێش ده‌كه‌م به‌ڵام ئه‌وه شتێكی زۆر ئاساییه و ده‌كرێت هه‌ر رووبدات، ئه‌مه‌ش ده‌ره‌نجامی ئه‌وه‌یه له رابردوو خاڵمان له‌ده‌ست داوه و ئێستاش باجی ئه‌وه ده‌ده‌ین.
ناگیلسمان گوتیشی: ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتنمان بۆ مۆندیال یه‌كلایی كردبایه‌وه ئێستا وانه‌ده‌بووین، ده‌بێت قبووڵی بكه‌ین، ئه‌گه‌ر له قۆناخی یه‌كه‌م له سلۆڤاكیامان بردبایه‌وه ئێستا له مۆندیال بووین، زۆر شتی سه‌رنجڕاكێش و چاوه‌ڕواننه‌كراو له قۆناخی پاڵاوتنه‌كان هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێموایه ئێمه سه‌رده‌كه‌وین و سێ خاڵی ئه‌م یارییه ده‌به‌ینه‌وه.
ئامارە مێژووییەكانی هەردوو هەڵبژاردە
له مێژوودا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و سلۆڤاكیا 12 یارییان به‌رامبه‌ر یه‌كتری كردووه، مانشافت هه‌شت سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و سلۆڤاكیاش چوار سه‌ركه‌وتنی هه‌یه، دوایین جاریش له پاڵاوتنه‌كانی ئه‌مجاره‌ی مۆندیال رووبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه و سلۆڤاكیا به دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له ئه‌ڵمانیای برده‌وه، دوایین یارییش كه ئه‌ڵمانیا له یاریگه‌ی خۆی دۆڕا ساڵی 2016 به‌رامبه‌ر سلۆڤاكیا بوو، ئه‌ڵمانیا به بردنه‌وه و به‌رامبه‌ربوون ده‌گاته مۆندیالی 2026 و سلۆڤاكیاش جگه له سه‌ركه‌وتن هیچ ئه‌نجامێكی دیكه خزمه‌تی ناكات، دوڕاویشیان ده‌چێته قۆناخی پاشكۆی كیشوه‌ری ئه‌وروپا.
