بەرگریی شارستانیی هەولێر شەش کەسی لە خنکان ڕزگار کرد

بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: شەش کەسیان لە ئاوی زێی گەورە لە خنکان ڕزگارکردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 17ـی تشرینی دووەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاوی کردەوە، دوای ئەوەی ئاگەدار کراونەتەوە لە گیرخواردنی شەش هاووڵاتیی لە ئاوی زێی گەورە لە گوندی شیوەڕەشی سەر بە ناحییەی کەورگۆسک، تیمە جێگیرەکانی ڕزگارکردنی ئاوی قەزای خەبات گەیشتوونەتە شوێنەکە و بە نزیکەی 10 خولەک، تەواوی هاووڵاتییەکانیان لە خنکان ڕزگارکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر، ئەو هاووڵاتییانە کوردن و ناویان: 

1-سەعد خدر ڕەمەزان لەدایکبووی 2004

2-هێمن جودر محەممەد لەدایکبووی 2007

٣-محەممەد زیرەک حەیدەر لەدایکبووی 2006

4-ئەسعەد محەممەد عارف لەدایکبووی 1997

5-ئیبراهیم سەدرەدین خدر 2010

6-ڕەشاد سەعد عومەر لەدایکبووی 1989

بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر داوا لە هاووڵاتییان دەکات، لەکاتی نەگونجاوی کەشوهەوا خۆیان بەدوور بگرن لە ڕۆشتنە نێو ئاو و زێ و ڕووبارەکان بۆ پاراستن و سەلامەتی گیانی خۆیان.

 

 
 
Fly Erbil Advertisment