سەرۆک بارزانی و مستەفا کازمی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

سەرۆک بارزانی و مستەفا کازمی، و بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ دەکەن.

 ڕۆژی سێشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2025 لە شاری دهۆک، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق کرد.

بەپێی ڕاگەیاندراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

 
 
Fly Erbil Advertisment