سەرۆک بارزانی و داودئۆغلۆ  پڕۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا تاوتوێ دەکەن

سەرۆک بارزانی و داودئۆغلۆ لەچوارچێوەی دیدارەکانی کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دهۆک، بارودۆخی ناوچەکە و دوایین گۆڕانکاری پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکە تاوتوێ کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی، رۆژی سێشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2025 لە شاری دهۆک، سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ ئەحمەد داودئۆغڵۆ کەسایەتی و سیاسەتمەدار و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئیرمان تۆپچو کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر ئامادەی بوو، بارودۆخی ناوچەکە و دوایین گۆڕانکاری پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی هەنگاوەکانی پڕۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا ئاڵوگۆڕکرا.

جەخت لە هەماهەنگی و پەیوەندی بەردەوامی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کرایەوە.

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment