سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ هاندەرانی زاخۆ راگەیاند

سەرۆك وەزیران داوا دەكات هەمووان دەنگ بە هاندەرانی یانەی زاخۆ بدەن

مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەنگی بە هاندەرانی زاخۆ دا
مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەنگی بە هاندەرانی زاخۆ دا

مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە میانەی کۆڕبەندی مێپس دەنگی بە هاندەرانی زاخۆدا، بۆ بەدەستهینانی خەڵاتی باشترین هاندەری ساڵ.

مەسرور باررزانی لە میانی کۆڕبەندی مێپس 2025 کە لە شاری دهۆک بەڕێوەدەچێت، دەنگی بە هاندەرانی یانەی زاخۆدا بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین هاندەری ساڵ و پاشان سەرۆک وەزیران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، دەنگم بە هاندەرانی یانەی زاخۆ دا بۆ بوون بە باشترین هاندەر لە جیهاندا کە لە لایەن فیفاوە بەربژێرکراوە. هیوادارم هەموومان پاڵپشتیان بین و دەنگیان پێ بدەین.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کاتی پێشکەش کردنی وتارەکەی لە کۆڕبەندی مێپس داوای لە ئامادەبووان کرد بۆ ئەوەی دەنگ بە هاندەرانی زاخۆ بدەن.

لە لایەكی دیكەیشەوە هەر لەم هەفتەیە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە ئۆنلاین دەنگیان بە هاندەرانی زاخۆ دا، داواشیان لە هەموو لایەك كرد پاڵپشتی هاندەرانی زاخۆ بكەن.

هاندەرانی زاخۆ لەلایەن فیفاوە بەربژێر کراون بۆ بەدەست هێنانی خەڵاتی زە بێستی 2025، وەکو باشترین هاندەری ئەمساڵ و لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان و عێراقیش کەمپەینی جیاواز بۆ ئەم مەبەستە دەستی پێکردووە، ئەمەش لە كاتێكدایە فیفا رۆژی 29ـی ئەم مانگەی وەكو دواوادە بۆ دەنگدان بە هاندەران دەستنیشان كردووە.

 

 

Fly Erbil Advertisment