سەرۆك بارزانی دەنگی بە هاندەرانی زاخۆ دا
تەواوی ستافی بارەگای بارزانی پاڵپشتی خۆیان بۆ هاندەرانی زاخۆ راگەیاند
سەرۆك بارزانی و تەواوی ستافی بارەگای بارزانی دەنگیان بە هاندەرانی یانەی زاخۆ دا بۆ ئەوەی پلەی یەكەم لەسەر ئاستی جیهان بەدەستبهێنن و خەڵاتی باشترین هاندەری 2025 وەربگرن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ـی تشرینی دووەمی 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی و تەواوی ستافی بارەگای بارزانی لە ڕێگەی ئۆنڵاین دەنگیان بە هاندەرانی یانەی زاخۆ دا بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین هاندەری وەرزشی لەسەر ئاستی جیهان.
بارەگای بارزانی لە بڵاوكراوەیەكدا داوا لە هەموو کورد و کوردستانیەک دەكات لە هەر شوێنێکی جیهان بن، دەنگ بە هاندەرانی زاخۆ بدەن.
هاندەرانی زاخۆ لەلایەن فیفاوە بەربژێر کراون بۆ بەدەست هێنانی خەڵاتی زە بێستی 2025، وەکو باشترین هاندەری ئەمساڵ، لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان و عێراقیش کەمپەینی جیاواز بۆ ئەم مەبەستە دەستی پێکردووە، لە رۆژانی رابردوو سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی دەنگیان بە هاندەرانی زاخۆ دا.
