زێدان و پێرێز لهسهر فرۆشتنی ئهم یاریزانه رێككهوتن
به 33 ملیۆن یۆرۆ كڕیان به 11 ملیۆن یۆرۆ دهیفرۆشن

کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی ئەمجارەیان دەیەوێت ئیسکۆ ناوەڕاستکاری یانەی ریال مەدرید بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.
رۆژنامەی لێ تێن سپۆرتی فەڕەنسی بڵاویکردووە، کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ئیتاڵی یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە، بە هەر شێوەیەک بێت ئەم زستانە ئیسکۆ ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەی ریال مەدرید بگوازنەوە ریزەکانیان و یانە مەدریدیەکەش ئامادەیە بەرامبەر 10 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئەو یاریزانەی بێت، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە میرکاتۆی داهاتوو ئیسکۆ لالیگا جێبێڵێت و لە پرێمەرلیگ بەردەوام بێت.
ئانچێلۆتی هاوینی رابردوو توانی یانەکەی رازی بکات، خامێس رۆدریگێز لە ریزەکانی مێرنگی بگوازنەوە یانەکەیان و ئەمجارەشیان داوای ئیسکۆ دەکات.
ئیسكۆی تهمهن 28 ساڵ، پێشتر له یانهی ڤالێنسیا پێگهیشتووه، دواتر له هاوینی 2011 به بههای 6 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یانهی مالاگا، دوای دوو ساڵ به گرێبهستێكی 30 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانهی ریال مهدرید گواسترایهوه، لهگهڵ یانهی شایانه 313 یاری كردووه، 51 گۆڵ و 54 ئاسیستی تۆمار كردووه.
