"عێراق لە بیابان بوون رزگار بكەن"
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق داوایەك لە کۆمپانیا نەوتییەکان دەکات

K24 - ھەولێر
وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق به پێویستی دەزانێت كۆمپانیاكانی نه‌وت بەشداربن له رزگاركردنی عێراق له بیابان بوون.
حەمید نایف، گوتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، عێراق بۆ ئەوەی لە بیابان بوون دەربازی بێت، پێویستی به روواندنی 14 ملیار دره‌خت ھەیە.
ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە كۆمپانیا نەوتییەكان بەرێژەی 1% بەشداربن، بەتایبەت لەو ناوچانەی كاری تێدا دەكەن، تاوەكو ھەماھەنگ بن لەو بەرنامەیەی بۆ سەوزكردنی ناوچە وشكاییەكانی وڵاتەكە دادەنرێت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ پێشبینی ده‌كات، سه‌وزكردنی ناوچه وشكاییه‌كانی عێراق كاریگه‌ریی هه‌بێت له‌سه‌ر گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، عێراق پێویستی بە بەرنامەیەكی نیشتمانی ھەیە، ئەوەش بەھەماھەنگی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرجەم شارەوانی پارێزگاكان جێبەجێ بكرێت، لە ئەنجامیشدا ژینگەیەكی گەشتیاری باش دروست دەبێت و تەنانەت ھەلیكاریش دەرخسێندرێت.