هەواڵە دڵخۆشکەرەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا نرخی نەوت بەرز دەکەنەوە

نرخی ئێستای نەوت

K24- هەولێر:

نرخی نەوت بە رێژەی 2% بەرزبووەوە، ئەمەش دوای ئەوەی کۆمپانیای مۆدێرنا، سەرکەوتنی لە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا راگەیاند.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 43 دۆلار و 82 سەنت بەرزبووەوە، هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس، گەیشتە 41 دۆلار و 34 سەنت.

مۆدێرنا بڵاویکردەوە، ڤاکسینەکەیان  بەرێژەی 95% کاریگەری هەیە و دژی کۆرۆنا دەجەنگێت، ئەمەش دوای ئەوەی کۆمپانیای فایزەر هەمان سەرکەوتنی راگەیاند.

هیوا بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا، نرخی نەوتی بەرزکردەوە و چاوەڕوان دەکرێت، زیاتریش بەرزببێتەوە.

Reuters