زێدان له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانه له گفتووگۆدایه
زێدان بۆخۆی په‌یوه‌ندی پێوه‌كردووه و قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه

به گوێره‌ی راپۆرته هه‌واڵه‌كانی راگه‌یاندنی ئه‌ڵمانیا زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی تایبه‌تی بۆ یاریزانێكی بایرن میونشن كردووه و داوای لێكردووه په‌یوه‌ندی به یانه‌كه‌ی بكات.
پێگه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیا ئاشكرای كردووه كه زێدان له هه‌وڵی رازیكردنی داڤید ئالابای به‌رگریكاری نه‌مساوییه و داوای لێكردووه په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید بكات.
داڤید ئالابای ته‌مه‌ن 28 ساڵ، له هاوینی ئه‌مساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بایرن میونشن كۆتایی دێت و بڕیاری داوه گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ نه‌كاته‌وه و دوای 10 ساڵ ڕیزه‌كانی بایرن میونشن جێدهێڵێت.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌ڵمانیا یانه‌كانی یوڤێنتۆس، بارسێلۆنا و ریال مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ی ئالابا له‌سه‌رهێڵن، به‌ڵام زێدان چانسی گواستنه‌وه‌ی زیاتره چونكه ئه‌ركی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ی گرتۆته ئه‌ستۆی خۆی و به ته‌نیا سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ده‌كات.
داڤید ئالابا له هاوینی 2009 به به‌های 150 هه‌زار یۆرۆ روویكرده بایرن میونشن، له‌گه‌ڵ یانه باڤارییه‌كه له كۆی 396 یاری 32 گۆڵ و 49 ئاسیستی كردووه، 2 نازناوی چامپیۆنزلیگ و 9 نازناوی بۆندزلیگا و 6 نازناوی جامی ئه‌ڵمانیای بردووه‌ته‌وه.
.jpg)