سەرکردایەتی یەکێتی چه‌ند بڕیارێكی بۆ ناوخۆی حزبه‌كه‌ی ده‌ركرد
یه‌كێتی بۆ ماوه‌ی سێ مانگ مه‌لا به‌ختیار سڕ ده‌كات
.jpg)
K24- هه‌ولێر:
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی كوردستان، کە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، بە کوردستان24ی راگەیاند؛ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆتاییهات و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا زۆر بابەت تاوتوێ كران و چه‌ند بڕیارێكیش ده‌ركران.
هه‌روه‌ها گوتی: گرنگترین بابه‌تی كۆبوونه‌وه ئەوە بوو، بەھۆی بڵاوکردنەوەی کتێبه‌كه‌ی "لەبری بیرەوەری" و كاردانه‌وه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبه، بڕیاری سڕكردن بۆ ماوەی سێ مانگ بۆ مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵا و پاراستنی بەرژەوەندیەکانی یەکێتی ده‌ركرا.
وه‌ك ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئاشكرایكرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سەرنجی خۆیان لەسەر پەیوەندیەکانی ھەولێر و بەغدا خستەڕوو و، بەھۆی بەشداریکردنیشیان لە کۆبونەوەی راوێژکاری ھەرسێ سەرۆکایەتیەکەی ھەرێمی كوردستان، سەرنجڕاکێشانیان بۆ ھەریەکە لە قوباد تاڵەبانی و رێواز فایەق دەرکرد.
H.B