دوو یاریزانی ریال مەدرید بە توندی سزا دەدرێن
قسەیەكی دانی كارڤاڵ خاڵ بەرامبەر ناوبژیوان ئاشكرا دەبێت
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی بڵاویكردووه‌ته‌وه به‌پێی راپۆرتی ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ی ریال مه‌درید و سێلتاڤیگۆ ئیندریك و كارێراس سزایه‌كی تووند ده‌درێن.
سپۆرت ئاشكرای كردووه ناوبژیوان له راپۆرتی یارییه‌كه‌یدا نووسیوویه‌تی كارێراس پێیگووتووه تۆ زۆر خراپی هه‌ر بۆیه كارتی سووری پێداوه و ئێندریكیش كه له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌ك بووه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ناوبژیوانی چواره‌م و به‌هۆی ئه‌وه‌ش كارتی سوری پێداوه.
به‌پێی رۆژنامه كه‌ته‌لۆنییه‌كه كارێراس و ئیندرێك سێ بۆ پێنج یاریی ئه‌گه‌ری سڕكردنیان هه‌یه و ریال مه‌دریدیش ده‌توانێت تانه له بڕیاره‌كه بدات.
ناوبژیوانی یارییەكەی ریال مەدرید و سێلتا ڤیگۆ له راپۆرته‌كه‌ی نووسیویه‌تی دانی كارڤاخال دوای یارییه‌كه نزیك ژووری ناوبژیوانه‌كان بووه‌ته‌وه و بە ناوبژیوانەكانی گوتوویه‌تی له یارییه‌كان ئاستان ئاوها خراپه و دواییش له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ده‌ست ده‌كه‌ن به گریان.
ریال مه‌درید له گه‌ڕی 16ـی لالیگا میوانداریی سێلتا ڤیگۆی كرد و یارییه‌كه‌شی به دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر دۆڕاند و سێ یاریزانیشی به كارتی سور كرایه ده‌ره‌وه.
چابی ئالۆنسۆ، لە هاوینی رابردوو پەیوەندی بە یانەی ریال مەدرید كرد، لە كۆی 27 یاری، 19 بردنەوە، 4 یەكسان و 4 شكستی تۆمار كردووە و ئێستا لە ریزبەندی لالیگا بە جیاوازی 4 خاڵ لە بارسێلۆنای پێشەنگ دوورە.