به‌په‌له..چاره‌نووسی كریستیانۆ له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس یه‌كلایی كرایه‌وه
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ چاره‌نووسی كریستیانۆی ئاشكرا كرد
.jpg)
خۆرخی مێندێز به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ كۆتایی به‌و مشت‌ومڕ و ده‌نگۆیانه هێنا كه له باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه باس ده‌كرا و رایگه‌یاند كه كریستیانۆ بۆ ساڵی داهاتووش له یوڤێنتۆس ده‌مێنێته‌وه.
له ماوه‌كانی رابردوو میدیاكانی ئیتاڵیا و فه‌ره‌نسا ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ له لایه‌ن پاریس سانجێرمانه‌وه داوا كراوه و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كرابوو كه یوڤێنتۆس به‌هۆی قه‌یرانی دارایی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ده‌ستبه‌رداری مووشه‌كه‌كه‌ی مادێرا ده‌بێت.
له‌مباره‌یه‌وه خۆرخی مێندێز به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی تووتوسپۆرتی ئیتاڵیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه كریستیانۆ تا هاوینی 2022 كه كۆتایی گرێبه‌سته‌كه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس به‌رده‌وام ده‌بێت.
خۆرخی مێندێز گوتیشی: پێویسته كریستیانۆ بۆ شكاندنی ریكۆردی زیاتر و نووسینه‌وه‌ی مێژووییه‌كی گه‌وره‌تر له سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا بمێنێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه كریستیانۆ هیچ نیه‌تێكی نییه بۆ ئه‌وه‌ی پێش كۆتایی هاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی ریزه‌كانی یوڤێنتۆس جێبهێڵێت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 35 ساڵ له یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه هاوینی 2018 روویكرده یانه‌ی یوڤێنتۆس، له‌گه‌ڵ یانه‌ی خانمه‌پیره‌كه له كۆی 95 یاری 73 گۆڵی كردووه، 93 ئاسیستیشی هه‌یه.
