پەروەردەی پیرمام: چوارشەممە و پێنجشەممە پشووی فەرمییە
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پیرمام بڵاویکردەوە، بەهۆی نالەباری کەشوهەوا ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکان پشووی فەرمییە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 9ـی کانوونی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پیرمام ڕایگەیاند: بەهۆی بارنی بەخووڕ و نالەباری کەشوهەوا، هەروەها بۆ بەرژەوەندی قوتابییان و تاقیکردنەوەی کۆتای وەرزی یەکەمی خوێندن، ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە لە سەرجەم ناوەندە حکوومی و نا حکوومییەکان پشووی فەرمییە.
ئەمە لەکاتێکدایە لە زۆربەی بەڕێوەبەرایەتییە پەروەردییەکان سبەی چوارشەممە کراوەتە پشووی فەرمی.
شەپۆلێکی باران بارینی بەخوڕ ناوچه جیاوازهكانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و بهم هۆیهشهوه له ههندێك ناوچه لافاو دروست بوو، بههۆی بارانی به خوڕو دروستبوونی لافاو رێگهی سلێمانی-چەمچەماڵ داخرا، ئاویش چووه بهشێك له ماڵهكان و زیانی پێگهیاندوون و ژمارهیهك ئۆتۆمبێلیش ئاو بردوونی و هاووڵاتییانیش داوای بههاناوهچوون دهكهن.