مه‌سرور بارزانی: تاوانبارانی كوشتنی ژنێك له كه‌لار به سزای یاسایی خۆیان ده‌گه‌ن
زۆر نیگه‌رانی كردم
.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، تاوانبارانی كوشتنی ژنێك له كه‌لار به سزای یاسایی خۆیان ده‌گه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی ژنێكی گه‌نج له قه‌زای كه‌لاری سنووری گه‌رمیان له لایه‌ن براكانییه‌وه كوژرا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی تویته‌ره‌وه، رایگه‌یاند، "كوشتنی ژنێكی گه‌نج له كه‌لار به شێوه‌یه‌كی دڕندانه، زۆر نیگه‌رانی كردم".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: سوپاسی هێزه ئه‌منییه‌كانمان ده‌كه‌م بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرایان".
ئه‌وه‌شی نووسیوه: "دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه تاوانباران به سزای یاسایی خۆیان ده‌گه‌ن".
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تویتێكی دیكه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، "ژنان و كچانی كوردستان ده‌بێت به بێ هه‌ڕه‌شه‌ی توندوتیژی، مافی ئه‌وه‌یان هه‌بێت ژیانێكی یه‌كسان، ئازاد و سه‌لامه‌ت بژین".