تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی خوێندن لە سنووری چەمچەماڵ دواخران
وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی خوێندن لە سنووری چەمچەماڵ بۆ مانگی کانوونی دووەمی 2026 دواخران.
چوارشەممە، 10ـی کانوونی یەکەمی 2025، سامان سیوەلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەڕەچاوکردنی بەرژەوەندیی گشتیی مامۆستایان و قوتابییان و خانەوادەکانیان، وەزارەتی پەروەردە ، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕاسپاردووە بە دواخستنی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی ناوەندەکانی خوێندنی سنووری قەزای چەمچەماڵ بۆ مانگی کانوونی دووەمی 2026.
هەروەها دوێنێ سێشەممە، عەبدوڵڵا حەمە، بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: حەوت قوتابخانە لە سنوورەکەیان زیانی زۆریان پێگەیشتووە و دیواریان ڕووخاوە، ئەمە جگە لەوەی ئاو چووتە نێو بەشی زۆری بینای قوتابخانەکان.
