لە ئەنجامی تەقینەوەیەك لە عەفرین 3 كەس كوژران و 17 كەسیش برینداربوون
بەھۆی سەختی برینی هه‌ندێكیان مەزندە دەكرێت ژمارەی كۆژراوان زیاد ببێت
K24 – ھەولێر:
تەقینەوەیەك لە شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستان روویدا و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی سڤیل گیانیان لەدەستدان و برینداربوون.
بەپێی زانیارییەكانی كوردستان24 تەقینەوەكە لە نزیك بازاڕێك روویداوە و لەرێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بومبڕێژكراوهوه ئەنجامدراوە و بووەتە ھۆی كوژرانی 3 كەس و برینداربوونی 17 كەسی دیكە. بەھۆی سەختی برینی بریندارەكانیش، مەزندە دەكرێت ژمارە كۆژراوان به‌رزبێته‌وه.
ژمارەیەكی زۆر لەو كوژراو و بریندارانە خەڵكی سیڤیلن و نازانرێت ئایا چه‌كداریش له‌ناویان هه‌ن یان نا.
جێگای ئاماژه‌یه، شاری عه‌فرین لە لایەن هێزه‌كانی توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئه‌نقه‌ره‌وه داگیركراوە و ماوە ماوە تەقینەوەی لەم جۆرە تێیدا روودەدات و قوربانییەكان ھاووڵاتی سیڤیلن.