نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

لە مانگی ئاداری ئەمساڵەوە نرخی نەوت ئەوەندە بەرزنەبووە

K24- هەولێر:

بەهۆی هیواکان بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا و دابەزینی بەرهەمی نەوتی ئەمەریکا، نرخی نەوت بەرێژەی %2 بەرزبووەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 48 دۆلار و 61 سەنت بەرزبووەوە، هەرەوها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس بۆ 45 دۆلار و 71 سەنت بەرزبووەوە.

لە ئاداری ئەمساڵەوە، تاوەکو ئێستا نرخی نەوت بەمجۆرەی ئێستا بەرزی بەخۆیەوە نەبینیوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە چەند هەفتەی رابردوو، نرخی نەوت بۆ خوار 40 دۆلار دابەزی.

Reuters

Fly Erbil Advertisment