سەرۆك بارزانی و وەزیری بازرگانی فیدراڵ بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
سەرۆک بارزانی و وەزیری بازرگانی عێراق، تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و بارودۆخی سیاسی عێراق دەکەن.
رۆژی شەممە 20ی کانوونی یەکەمی 2025 لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە ئەسیر داود غەریری وەزیری بازرگانی عێراق کرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە بە گشتی و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا خرانە بەرباس و گفتوگۆ.
