سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە میسر
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە میسر و بڕیارە لەو سەردانەدا لەگەڵ عەبدولفەتتاح ئەلسیسی، سەرۆک کۆماری میسر و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکەی میسری کۆ ببێتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 12/20 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی، گەیشتە قاهیرەی پایتەختی میسر و لەلای ئەحمەد فوئاد هنو وەزیری ڕۆشنبیریی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکەی میسری پێشوازی لێکرا.
بەپێی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکوومەت لە سەردانەکەیدا، لەگەڵ سەرۆک کۆماری میسر عەبدولفەتتاح ئەلسیسی و بەرپرسانی باڵای دیکە، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و میسر و دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە دەکات .
