"ئامانجەكانی ئەم وەرزەی بارسێلۆنا گەورەن"
بارسێلۆنا دەیەوێت لە ساڵی 2026 لەگەڵ فلیك مێژووییەكی گەورەتر بنووسێتەوە
بارسێلۆنا دەچێتە یاریگەی ڤیاریال، ئەمەش لە كاتێكدایە زه‌ردپۆشه‌كان لەوەتەی ساڵی 2007 له یاریگه‌ی خۆیان نه‌یانتوانیوه له بارسێلۆنا ببه‌نه‌وه، بۆ ئەم یارییە بارسێلۆنا لە تواناكانی بزوێنەری تیپەكە پێدری بێبەشە. لە لایەكی دیكەیشەوە هانزی فلیك گاڵتە بە پێكهاتەی ساڵی فیفا دەكات.
ئەمڕۆ یەكشەممە، 21 دێسێمبەری 2026، له گه‌ڕی هه‌ژده‌ی لالیگا بارسێلۆنا لە یاریگه‌ی لا سیرامیكا لە كاتژمێر 06:15 خولەكی ئێوارە دەبێتە میوانی ڤیاریال، ئەمەش لە كاتێكدایە بارسێلۆنا به كۆكردنه‌وه‌ی 43 خاڵ پێشه‌نگی لالیگای گرتووه و ڤیاریالیش 35 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی سێیه‌م دێت، به‌ڵام زه‌ردپۆشه‌كان دوو یاریی كه‌متریان كردووه و به بردنه‌وه‌ی ئه‌م یارییه و دوو یارییه دواخراوه‌كه دێنه پێشه‌نگی لالیگا.
له‌م یارییه بارسێلۆنا به‌هۆی پێكان له تواناكانی پێدری ناوه‌ڕاستكاری یانه‌كه بێبه‌ش ده‌بێت، دانی ئۆڵمۆش تا ساڵی نوێ ناگه‌ڕێته‌وه و ئاراوخۆش به‌هۆكاری تایبه‌ت دوورخراوه‌ته‌وه.
لێدوانەكانی فلیك پێش ئەم یارییە:
هه‌موو یارییه‌ك سه‌خته و هه‌موو یارییه‌كیش گرینگه و هه‌میشه‌ش هه‌روا بووه، به‌ڵام ئه‌م یارییه‌مان به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌كی مه‌زنی ئیسپانیایه، فه‌لسه‌فه‌ی خۆیان هه‌یه و كوالێتی یانه‌كه‌ش به‌رزه، به‌راستی چێژ له یارییكردنیان ده‌بینم، له چه‌ند ساڵی رابردووش زۆر پێشكه‌وتوون، گرینگی به هه‌ڵبژاردنی باشترین یاریزان ناده‌م، به‌لام پێكهاته‌ی باشترین 11 یاریزانی فیفا گاڵته‌جاری بوو، كاتێك بینیم رافینای تێدا نییه سه‌رم سوڕما، رافینا كاریگه‌رترین یاریزانی وه‌رزی رابردووی یانه‌كه بوو، له چامپیۆنزلیگ و له خولیش باشترین یاریزان بوو، پێموابێت 22 گۆڵی تۆمار كرد، بووه باشترین یاریزانی چامپیۆنزلیگ، كه‌چی ناوی له پێكهاته‌كه نه‌بوو، هەرچۆنێك بێت ئێمە ساڵێكی زۆر باشمان به‌ڕێكرد و خێزانه‌كه‌م له بارسێلۆنا زۆر دڵخۆشن، به‌ڵام ئه‌مساڵ بووه رابردوو، ده‌بێت تا كۆتایی وه‌رز كار بكه‌ین، هه‌مان ئامانجی وه‌رزی رابردوومان هه‌یه و ده‌شزانین به‌ته‌واوه‌تی بۆ ركابه‌ریكردن ئاماده نین، هه‌موو ناسناوه‌كانی وه‌رزی رابردوو به‌ده‌ستمان هێنا زۆر گه‌وره‌ن، به‌ڵام ده‌بێت له هه‌وڵدان به‌رده‌وام بین و ئامانجەكانمان گەورەتر بكەین، خوان لاپۆرتا هۆكاری بوونی منه لێره، دڵخۆشم كه متمانه‌یه‌كی زۆری پێم هه‌یه، نازانم چی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی داهاتوو رووده‌دات، به‌ڵام زۆر دڵخۆش ده‌بم ئه‌گه‌ر دوو ساڵ و نیوی دیكه لاپۆرتا لێره به‌رده‌وام بێت، پێدری له ئه‌ژنۆی كێشه‌ی هه‌یه و ئێمه‌ش نامانه‌وێت مه‌ترسی بخه‌ینه سه‌ر و یاریی پێبكه‌ین، له به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل له ساڵی نوێ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئامارەكانی نێوانیان
ڤیاریال له دوایین شه‌ش یاریی لالیگا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستھێناوه و بارسێلۆناش له دوایین حه‌وت یاریی ته‌نیا به زمانی سه‌ركه‌وتن قسه ده‌كات، ڤیاریال له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا به‌هێزترین هێڵی به‌رگری هه‌یه و ته‌نیا 13 گۆڵیان لێكراوه له به‌رامبه‌ردا بارسێلۆنا به‌هێزترین هێڵی هێرشبردنی هه‌یه و یاریزانه‌كانی 49 گۆڵیان كردووه، له دوایین سێ یاریی ڤیاریال، دوو یاریی له بارسێلۆنا بردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ڤیاریال له ساڵی 2007ـه‌وه له یاریگه‌ی خۆی نه‌یتوانیوه له بارسا بباته‌وه.
