ھەسەدە: گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا خۆیان بۆ ھێرشكردنە سەر عەین عیسا ئامادە دەكەن
لە ئەنجامی تۆپبارانی ئەم بەیانییە دوو منداڵ بریندار بوون
.jpg)
K24- ھەولێر:
ھەسەدە رایگەیاند، گروپە چەكدارەكانی سەر بە ئۆپۆزیسیۆن ھێز لە دەورووبەری عەین عیسا كۆدەكەنەوە و خۆیان بۆ ھێرشكردن ئامادە دەكەن.
ناوەندی راگەیاندنی ھێزەكانی سووریای دیموكرات بڵاوی كردەووە، لە 3 رۆژی رابردوودا گروپە چەكدارەكانی سەربە توركیا، ھێرشەكانیان بۆ سەر عەین عیسا و دەورووبەری زیادكردووە و لە ئەنجامی تۆپبارانی ئەم بەیانییەش، دوو منداڵ بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەش كردووە، گروپە چەكدارەكان ھێز لە ناوچەكە كۆدەكەنەوە و خاڵی نوێ لە نزیك رێگەی ئێم فۆر دروست دەكەن و خۆیان بۆ ھێرشێكی بەرفراوان ئامادە دەكەن.