ئەمەریکا دەیەوێت سێیەم کەشتی نەوتهەڵگر لە دەریای کاریبی ڕاوبکات

هێزی دەریایی ئەمەریکا لە کەناراوەکانی کاریبی ئۆپەراسیۆنێکی چڕی سەربازیدا دەستیان بەسەر کەشتییەکی دیکەی نەوتهەڵگری ڤەنزوێلا دا گرت.

بەرپرسێکی ئەمەریکی بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنەکەی کاریبی ڕۆژێک دوای ئەوە دێت، کە پاسەوانی کەناراوەکانی ئەمەریکا لە دوو هەفتەدا دەست بەسەر دووەم کەشتی نەوتهەڵگری ڤەنزوێلادا بگرن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە 16ی کانوونی یەکەمدا گەمارۆی سەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی ڤەنزوێلای ڕاگەیاند، هەرچەندە سەرەتای ئاڵۆزییەکانی نێوان هەردوو وڵات بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەمەریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیی ماددە هۆشبەرەکانەوە بوو، هەربۆیە ئێستا کاراکاس هەڵمەت و ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمەریکا بە ئامانجی دەرکردنی "نیکۆلاس مادۆرۆ"ی سەرۆکی ڤەنزوێلا دەزانێت.

بەڵام بەرپرسە ئەمەریکییەکە ئاماژەیداوە، ئۆپەراسیۆنەکانی دەریای کاریبی بەشێکە لە "کەشتی تاریک"، هاوکات بەشێکە کۆتاییهێنان بە جووڵە نایاساییەکانی ڤەنزوێلا بۆ خۆدزینەوە لە سزاکان.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرەی دەستی بەسەرداگیراوە ئاڵایەکی وڵاتانی دیکەی هەڵکردووە و بە فەرمانی دادگا دەستی بەسەرداگیراوە.

بە گوێرەی میدیاکانی ئەمەریکا ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرەی دوێنێ یەکشەممە دەستی بەسەرداگیراوە، بە ناوی "بێلا 1 " ـە و لە ساڵی 2024ـەوە  بەهۆی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران و حزبوڵڵای لوبنانەوە خراوەتە لیستی سزاکانی ئەمەریکاوە.

پێشتریش پاسەوانی کەناراوەکانی ئەمەریکا دەستیان بەسەر کەشتی "سنتشارێز"دا گرت کە خاوەندارێتییەکەی بۆ کۆمپانیایەکی چینی دەگەڕێتەوەم بەڵام ئاڵای پەنەمای هەڵکردووە.

 

 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل