چین باجی زیادەی بەسەر بەرهەمە شیرەمەنییەکانی ئەوروپادا سەپاند
وەزارەتی بازرگانی چین ڕایگەیاند، باجی زیاتر بەسەر "هەندێک بەرهەمی شیرەمەنی"دا دەسەپێنێت کە لە یەکێتیی ئەوروپا هاوردە دەکرێن، ئەمەش لە دوایین بابەتی ناکۆکیی بازرگانیدا کە لە خۆراکەوە تا ئۆتۆمبێلی کارەبایی دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 22ـی کانوونی یەکەمی 2025، وەزارەتی بازرگانی چین لە پەکین لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، باجی زیاتر بەسەر هەندێک بەرهەمی شیرەمەنی ئەوروپا دەسەپێنن، ئاماژەی بەوەشدا، باجەکان لە 21.9% بۆ 42.7% بەرزدەکرێتەوە، لە ڕۆژی سێشەممەوە کاری پێ دەکرێت و بەرهەمەکانی 'پەنیری تازە و فرێش، پەنیری شین، هەندێک جۆری شیر و قەیماغ' و بەرهەمە شیرەمەنیەکانی دیکە دەگرێتەوە."
دەسەڵاتدارانی چین، لە مانگی ئابی 2024ەوە لەسەر داوای کۆمەڵەی شیرەمەنی چین لێکۆڵینەوەیان بۆ هاوکاریکردنی ئەم کەرتە دەست پێکرد، هەروەها بڕیارە لە مانگی شوباتدا لێکۆڵینەوەکە کۆتایی پێ بێت، وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاندووە، لە چارەسەرە سەرەتاییەکانی ئەم، لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە، بەرهەمی شیرەمەنی ئەوروپا زیانی گەورەی بە کەرتی شیرەمەنی ناوخۆ گەیاندووە.
سەپاندنی باجی شیرەمەنیەکان لەلایەن چین، دوای هەفتەیەک لەسەپاندنی باجی ئەوروپا دێت بەسەر هاوردەکردنی گۆشتی بەرازی چینی بۆ ماوەی پێنج ساڵ.
