بورساسپۆری توركی بەهۆی بێرێزی بە لەیلا زانا سزا درا
یانەی بورساسپۆری تورکی بەهۆی درووشمی هاندەرانی بەرامبەر لەیلا زانا خانمە سیاسەتمەداری کورد بە 16هەزار لیرەی توركی سزادرا.
لێژنەی دیسپلین لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا بەهۆی جەنجاڵی لە پەیژەكانی ناو یاریگا بورساسپۆری بە بڕی 16 هەزار لیرە سزا دا، جگە لەوەش راهێنەری توانای جەستەیی یانەكە ئیمڕا تانتا و حاجی كایا بۆ ماوەی مانگێك سڕ كران.
9 رۆژ لەمەوبەر بەهۆی ئەوەی هاندرانی بورساسپۆر لە یاریی بەرامبەر سۆماسپۆر چەند درووشمێکی ناشرینیان بەرامبەر لەیلا زانا خانمە سیاسەتمەتداری کورد گوتەوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی لێکەوتەوە.
محەمەد مستەفا گوربان پەرلەمانتاری ئی پارتی پارەی سزایەکەی لەجیاتی یانەی بورساسپۆر داوە و پسووڵەی پارەدانەکەشی بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا لە هەژماری خۆی لە سۆشیاڵ میدیا بلاوکردووەتەوە.
