حاجیانی 2025 قەرەبوو دەکرێنەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، 28ـی کانوونی یەکەمی 2025، کاروان ستونی، گوتەبێژی فەرمی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند؛ دەستەی باڵای حەج و عومرەی عیراقییەوە ئاگادار کراونەتەوە کە هەموو ئەو حاجیانەی ساڵی 2025 بە فرۆکە گەشتیان کردبوو لەکاتی گەڕانەوەیان بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە تەواوی گەشتە ئاسمانییەکان ئەوکاتی عێراق ڕاگیرابوون و حاجیان ناچاربوون بە پاس بگەڕێنەوە دوای خەمڵاندنی جیاوازی پارەکە قەرەبوو دەکرێنەوە کە ژمارەیان 3443 حاجی بوون

دەشڵێت: تاوەکوو ئێستا نووسراوی فەرمییان پێ نەگەیشتووە بەڵام بڕیارە دوای پشووی سەری ساڵ نووسراوەکە بگات، بەڵام پێش وەختە ئاگادار کراینەوە کە لیستی ناوی حاجیان ئامادە بکەین و تاوەکوو بۆیان بنێرین

کاروان ستونی گوتەبێژی فەرمی بەرێوەبەرایەتی گشتیی حەج وعومرەی کوردستان هەروەها گوتی: بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ,بەرێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومڕە دوای وەرگرتنی بڕە پارەکە،بە میکانیزمێکی گونجاو کە ئەوپەڕی ئاسانکاری تێدا بێت بە ئاسانی پارەکە بدرێتە ئەو هاووڵاتیانەی کە لە ساڵی 2025 بە فرۆکە چووبوونە سعوودیە و لەوێشەوە بە پاس گەڕابوونەوە

ڕاشیگەیاند؛ بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی پێمان دراوە لە بەشی ژمێریاری بەرێوەبەرایەتی گشتیی حەج وعومڕە بڕی ئەو پارەیەی کە بۆ قەرەبووکردنەوە دیاری کراوە لەلایەن دەستەی باڵای حەج و عومرەی عیراقییەوە تەنیا 80 هەزار دینارە چونکە دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عێراقی هەموو ساڵێک خۆیان گرێبەستی فرۆکە و ئۆتێل و خواردن و خزمەتگوزارییەکانی شاری مەدینە دەکەن و تەنانەت لە خەمڵاندنی پارەکە هیچ نوێنەرێکی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی و بەرێوەبەرایەتی گشتیی حەج وعومرە لە لیژنەکەدا نەبووە.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل