كێشهكانی ههولێر و بهغدا رهههندێكی نێودهوڵهتییان وهرگرتووه
ئەوانەی حوكمی عێراق دەكەن، توانای بڕیاردانیان نییە
K24 – ھەولێر:
كێشه و ناكۆكییهكانی نێوان ههولێر و بهغدا، له بارهی پرسی شایسته داراییهكان و جێبهجێنهكردنی دهستوور، رهههندێكی نێودهوڵهتییان وهرگرتووه، چاودێران پێیان وایه ھاوپەیمانان و نەتەوەیەكگرتووەكان دەتوانن بۆ چارەسەكردنی كێشەكان رۆڵی كاریگهری خۆیان ببینن.
ئێستا ئیتر باسكردنی كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا لە نێویاندا كێشە داراییەكان، ھەر بەتەنھا لەنێوان حكومەتی ھەرێمی كورستان و حكومەتی عێراق نەماوەتەوە، بەڵكو پەڕیوەتەوە بۆ ئاستێكی دیكە و لە كۆبوونەوەكانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندە بیانییەكان باسی لێوەدەكرێت.
زیرەك كەمال، چاودێری سیاسی گوتی: ھاوپەیمانان و نەتەوەیەكگرتووەكان دەتوانن بۆ چارەسەكردنی كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا ڕۆڵی خۆیان ببینن و كاریگەر بن.
ئەگەرچی چەند جارێك رێككەوتنەكانی نێوان حكومەتی ھەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق لەژێر چاودێری نەتەوەیەكگرتووەكان و وڵاتانی زلھێزدا ئەنجامدراوە، بەڵام زۆرینەی جار حكومەتەكانی عێراق پابەندی رێككەوتنەكان نەبوونە.
شاخەوان محەمەد، پسپۆڕی زانستە سیاسییەكان گوتی: ھۆكاری ئەو پابەند نەبوونەی حكومەتەكانی عێراق بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ئەوانەی حوكمی عێراق دەكەن، توانای بڕیاردانیان نییە.
دوایین رێككەوتنی نێوان ھەولێر و بەغدا، ناردنی 320 ملیار دیناری مانگانە بوو بۆ مووچەخۆرانی ھەرێمی كوردستان لە لایەن بەغداوە، بەڵام زیاتر لە مانگێك تێدەپەڕێت تا ئێستا حكومەتی عێراق ئەم بڕە پارەیەی نەناردووە، ئەمەش بەھۆی فشاری لایەنە سیاسییەكانی عێراقە لەسەر خودی مستەفا كازمیی، سەرۆك وەزیرانی عێراق.