خانمێکی کورد لە ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ وەرگرتنی خەڵاتێکی فۆتۆگرافەری کاندیدە
خانمە فۆتۆگرافەری کورد، شاینە مەحموود زادە، لەلایەن گەلەری NO.35gallery، کە گەلەرییەکی بەناوبانگی بەریتانیایە بۆ پێشانگەی "ECHOES OF HUMANITY - دەنگدانەوەی مرۆڤایەتی"، لەسەر ئاستی خانمە هونەرمەندانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەڵبژێردرا بۆ وەرگرتنی خەڵات.
خانمە فۆتۆگرافەر، شاینە مەحموود زادە، ئەمڕۆ هەینی، 2ی کانوونی دووەمی 2026، دەربارەی هەڵبژاردنی بۆ وەرگرتنی خەڵات لە بەریتانیا، بە کوردستان24ی گوت: دوای ئەوەی کارەکانی خۆم بۆ ناردن، بەدڵیان بوو و لەناو چەند خانمێکی فۆتۆگرافی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چەند کەسێکیان وەرگرت، خۆشبەختانە منیان هەڵبژارد بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە.
گوتیشی: چەند کارێکی فۆتۆگرافیکیم وای کرد هەڵبژێردرام، کە گوزارشتن لە دەربڕینی دۆخێکی خودی و سایکۆلۆژی مرۆیی ئێمەیە، تێیدا باسی تەنگەژییە دەروونییەکان دەکات، ئەو ڕووداوانەی کە مرۆڤ زیاتر گۆشەگیری و داخران دەکاتەوە، دیارە ئەو کارەی من تایبەت بووە بەو گەلەرییەکەی کە خۆیان کردوویانەتەوە و خستوویانەتە ناو پێشانگەکەوە.
هەروەها ئاماژەیدا: بە خۆشحاڵییەوە لەلایەن گەلەری 35 ئاگاداریان کردمەوە، وەک وەرگری خەڵاتی بەهرەمەندە هەڵکەوتووەکان بۆ دەنگدانەوەکانی مرۆڤایەتی، هەڵبژێردراوم و زنجیرە فۆتۆگرافیەکەم لە 2025، بەهۆی ڕوونی سۆزداری خام و خستنەڕووی بەهێزی زیندانی دەروونی و تەنیایی و فشاری ناوەوەی خۆیەوە جیاواز بوو. لە ڕێگەی پێکهاتەی سنووردار و بوونی دووبارەبوونەوەی جەستە لەناو فەزای تەلارسازی تەسکدا، کارەکەم ئەزموونێکی سنووردارکردن و خنکاندن دەگەیەنێت کە بە قووڵی دەنگدانەوەی هەیە لەگەڵ گەڕانی پێشانگاکە بۆ بارودۆخی مرۆڤ.
شاینە گوتیشی: پراکتیکەکەم هۆشیارییەکی چەمکی بەهێز و توانای وەرگێڕانی گرژی کەسی و کۆمەڵایەتی بۆ زمانێکی بینراوی ناچارکەر نیشان دەدات. خەڵاتی بەهرەمەندە سەرهەڵداوەکان ئەم توانایە، دەنگی هونەری گەشەسەندووی من ئەو جددییە دەناسێت کە من ئەو جددییەی کە تێمەکانی یادەوەری، نامۆبوون و ئەزموونی ژیان بەکاردەهێنم.
شاینە باس لەو خەڵاتانە دەکات کە پێی دەبەخشرێت و دەڵێت: ناساندنی خەڵاتی بەهرەی هەڵکەتووان وەکو وەرگری خەڵاتی بەهرەمەندە هەڵکەوتووەکان، ئەو خەڵاتانە وەردەگرم وەکو، "بڕوانامەیەکی فەرمی خەڵات"، "بەشداربوون لە پێشانگەی گرووپی دەنگدانەوەکانی مرۆڤایەتی"، "پڕۆفایلی تایبەتمەند لە ماڵپەڕی گەلەری ژمارە 35"، " بانگەشەکردن لە سەرانسەری پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکانی گەلەری و سۆشیال میدیا".
خانمە فۆتۆگرافەر شاینە مەحموودزادە، دانیشتووی هەولێرە و دەرچووی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەولێر و دەرچووی پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی کۆیەیە، خاوەنی چەندین فۆتۆی جیاواز و جۆراوجۆرە و بە فۆتۆکانی بەشداری چەندین پێشانگەی کردووە، فۆتۆکانیشی دەنگدانەوەی باشیان هەبووە.




