ڕووسیا: داوا لە ئەمەریکا دەکەین سەرۆکی ڤەنزوێلا ئازاد بکات
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، ڕایگەیاند، داوای لە ئەمریکا دەکەین سەرۆکی هەڵبژێردراوی ڤەنزوێلا کە بەشێوەکی یاسایی و دیموکراسییانە لە لایەن گەلەکەیەوە هەڵبژێردراوە ئازاد بکات.
شەممە 3ـی کانوونی دووەمی 2026، وەزارتی دەرەوەی ڕووسیا، لە بایننامەیەکدا، ڕایگەیاند، دەستبەسەرکردنی نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا لە لایەن ئەمەریکاوە، پێشێلکارییەکی ڕوونی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بنەماکانی ڕێزگرتن لە سەروەری وڵاتانە، بۆیە داوا دەکەین ئەمەریکا مادۆرۆ و خێزانەکەی ئازاد بکات.
وەزارەتەکە لە بەیاننانەکەدا جەختی لە پێویستی ڕێزگرتن لە ئیرادەی گەلی ڤەنزوێلا کردووەتەوە، لەوبارەیەوە هۆشداریشیداوە کە بەردەوامی فشارە سیاسییەکان دەتوانێت گرژییەکان زیاتر بکات و سەقامگیری ناوچەکە تێکبدات.
مۆسکۆ هەروەها داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە، هەڵوێستێکی بەرپرسیارانە بگرێتەبەر کە پابەندبوون بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی دەوڵەتان مسۆگەر بکات.
ئەمڕۆ شەممە بە فەرمانی راستەوخۆی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتی یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هێزە تایبەتەکانی ئەو وڵاتە بە پاڵپشتیی فڕۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەر، ئۆپەراسیۆنێکی کتوپڕیان بۆ سەر شوێنی مانەوەی نیکۆلاس مادۆرۆ لە ڤەنزوێلا ئەنجام دا و توانییان خۆی و خێزانەکەی دەستگیر بکەن.
ترەمپ لە بارەی دەستگیریکردنەکەی گوتی: مادۆرۆ و خێزانەکەی دەگوازرێنەوە نیویۆرک و لەوێ دادگایی دەکرێن.
