میراتی دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا گەیشتووەتە دادگا

دابەش کردنی سەروەت و سامانی دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا ئەفسانەی تۆپی پێ ئارجێنتینا بووەتە کێشەیەکی گەورە و چاوەڕێش دەکرێت کاتێکی زۆری بوێت، دوای مردنی چەند کەسێک هاتوون و دەڵێن منداڵی ئەفسانەکەی تانگۆن و بریاریشە پشکنینی DNA بۆ بکرێت و داوای سەروەتی خۆیان دەکەن، لە هەمان کاتدا دیێگۆ لە چەندین وڵاتی جیهانی سەروەتەک پەرت و بەڵا بووە و کۆکردنەوەی وا بە ئاسانی نابێت.
مارادۆنا سەروەت و سامانێکی زۆری بە دوای خۆیدا بە جێهێشتووە، هەندێک دەڵێن نزیکەی 500 ملیۆن دۆلارە و هەندێکیش به 100 ملیۆن دۆلار دهیخهملێنن، ئهوهی كه ئاشكرایه ئەفسانەکەی تانگۆ سەروەتێکی خەیاڵی لە پاش خۆی بەجێهێشتووە و ئێستاش منداڵەکانی چاوەڕێ دابەش کردنی دەکەن.
هۆکاری سەرەکی لهبهردهم دابەش کردنی ئەو سەروەتەی مارادۆنا، پەرت و بەڵاویە، دیێگۆ بێجگە لە ئارجێنتینا، لە مۆناکۆ، دوبەی، سینالڤا، مینیسک و هەروەها هاڤاناش هەژمارەی بانکی هەیە و کۆکردنەوەی ئەم هەموو سەرەوەت و سامانە کاتێکی زۆری دەوێت، چونکە هەر وڵاتێک یاسای خۆی هەیە و وا بە ئاسانی رادەستی کەس و کارەکەی ناکەنەوە.
هۆکارێکی دیکەش ئەوەیە تاوەکو ئێستا نازاندرێت مارادۆنا چەند منداڵی یاسایی هەیە، مارادۆنا تاوەکو ئێستا خاوەنی پێنج منداڵی یاسایی خۆیەتی، بەڵام دەگوترێت ئەو خاوەنی شەش منداڵی دیکەشە کە لە ئیسپانیا و کوبا دەژین و لە ساڵانی رابردوو زۆر کەس هەبوون کە گوتوویان مارادۆنا باوکیانە.
چەند مندالێک لە رێگەی پشکنینیDNA بۆیان سەلمێندراوە کە باوکیان مارادۆنایە، بۆ نمونە لە ساڵی2003 دیێگۆ جۆنیۆری34 ساڵان دوای ئەنجامدانیDNA ئەوەی سەلماند کە مارادۆنا باوکیەتی، هەر چەندە پاش چوار ساڵ ئەفسانەکەی ئارجێنتینا دانی بەوەنا کە جونیۆر کوڕی ئەوە.
ئێستاش دوای تێپەربوونی نزیکەی دوو هەفتە لە مردنی، زۆر کەس هەن دەڵێن منداڵی مارادۆنان و چاوەڕێ پشکنینی DNA دەکەن، بەم شێوەیە بۆ ئەوەی سەروەت و سامانەکەی مارادۆنا کۆ بکرێتەوە و دابەش بکرێت، کاتێکی زۆری پێویستە و چاوەڕێ دەکرێت چەند ساڵێکی بووێت.
دیێگۆ ئهرماندۆ ماڕادۆنا پێشتر مۆندیالی 1986ـی بۆ ههڵبژاردهی ئارجێنتینا بردووهتهوه، له رۆژی 25 نۆڤێمبهری مانگی رابردوو له نێو ماڵهكهی خۆی له تهمهنی 60 ساڵی به جهڵتهی دڵ كۆچی دوایی كرد.