له ئوم قه‌سر كه‌شتییه‌كی ئێرانی نغرۆ بوو
تیمی كه‌شتیوانی كه‌شتییه‌كه، له لایه‌ن شه‌ش كه‌سی سه‌ر به یه‌كه‌كانی ده‌ریایی عێراق له شوێنی رووداوه‌كه رزگار كران
K24 – هه‌ولێر:
كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگری ئێرانی له نزیك به‌نده‌ری "ئوم قه‌سر" له‌و په‌ڕی باشووری عێراق، نغرۆ بوو.
به‌ڕێوبه‌ری به‌شی كۆنترۆڵ و رێنماییه ده‌ریاییه‌كانی سه‌ر به كۆمپانیای گشتیی به‌نده‌ره‌كانی عێراق، "ره‌مزی ئیشا" رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌شتییه بارهه‌ڵگره ئێرانییه، كاتێك به‌ره‌و به‌نده‌ری ئوم قه‌سر به رێگاوه بوو، نغرۆ بوو.
گوتیشی: تیمی كه‌شتیوانی كه‌شتییه‌كه، له لایه‌ن شه‌ش كه‌سی سه‌ر به یه‌كه‌كانی ده‌ریایی عێراق له شوێنی رووداوه‌كه رزگار كران.
روونیشیكرده‌وه، هۆكاری نغرۆبوونی كه‌شتییه‌كه، گرفتی ته‌كنیكی بووه.
به‌ڕێوبه‌ری به‌شی كۆنترۆڵ و رێنماییه ده‌ریاییه‌كانی سه‌ر به كۆمپانیای گشتیی به‌نده‌ره‌كانی عێراق، "ره‌مزی ئیشا" ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و كه‌شتییه ئێرانییه له كه‌ناڵی ئاوی "خورعه‌بدوڵڵا" نغرۆ بووه و رووداوه‌كه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر جووڵه‌ی كه‌شتییه‌وانی له كه‌ناڵه‌كه درووست نه‌كردووه.