لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکان لە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاویکردەوە، ئەپلیکەشنی (ئی -هەلسەنگاندن) راپۆرتی تایبەت بە (رێژەی دەرچوون ) و ( تێکرای نمرە ) و ( پلەی پێوانەیی ) بە گوێرەی بابەت و لەسەر ئاستی قوتابخانە و ڕیزبەندی قوتابخانە ئامادەییەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەردەستە.
ئەمرۆ دووشەممە، 5ـی کانوونی دووەمی 2026، لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکان لە وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند: بۆ سەرجەم قوتابییانی پۆلی 12ـی زانستی و وێژەیی، ئەپلیکەشنی (ئی -هەلسەنگاندن) راپۆرتی تایبەت بە (رێژەی دەرچوون ) و ( تێکرای نمرە ) و ( پلەی پێوانەیی ) بە گوێرەی بابەت و لەسەر ئاستی قوتابخانە و ڕیزبەندی قوتابخانە ئامادەییەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و پەروەردەی گشتیی پارێزگا و پەروەردەی قەزا بەشێوەیەکی دیجیتاڵی بەردەستە.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، ئەو هەڵسەنگاندن و شیکاریانە بۆ تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ـی ئامادەییە بۆ ساڵی خوێندنی (2024ـ 2025) ، پاشتر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان گشتاندن و ڕێنوێنی تایبەت بەم بابەتە دەنێرێت بۆ هەموو پەروەردە گشتییەکان بۆ ئەوەی بە گوێرەی ئەنجامەکان کاری پێویست.
