له گرووپه‌كه‌ی ئینته‌ر میلان و ریال مه‌درید ده‌نگۆی رێككه‌وتنی ژێربه‌ژێر هه‌یه
له دوا گه‌ڕی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ سبه‌ی چوارشه‌ممه له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و، ئینته‌رمیلان له یارییه‌كی چاره‌نووسساز میوانداریی شاختاری ئۆكراینی ده‌كات، ئینته‌ر پێویستی به بردنه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هیوای گه‌یشتنی به قۆناخی داهاتوو هه‌بێت و ركابه‌ره‌كه‌شی چانسی بۆ گه‌یشتن به قۆناخی داهاتوو زیاتره، راهێنه‌ری یانه‌ی ئینته‌ر میلانیش به‌دووری ده‌زانێت یاری به ئه‌نجامه‌كان بكرێت.
ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری ئینته‌رمیلان له‌باره‌ی ده‌نگۆكانی رێككه‌وتنی ژێر به‌ژێری ریال مه‌درید و بۆرووسیا مۆنشنگلادباخ هاته ده‌نگ و رایگه‌یاند ئه‌م قسانه ته‌نیا ده‌نگۆن و یانه‌كه‌ی گرنگی به‌م بابه‌ته نادات و له‌مباره‌یه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك له دڵه‌راوكێ نابن و به‌رامبه‌ر شاختار جه‌نگی سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌ن.
كۆنتی ده‌ڵێت: ئێمه دوو دڵ نین كه له مه‌درید چی رووده‌دات، به‌دووری ده‌زانم یاریی به ئه‌نجامه‌كان بكرێت، نامه‌وێت قسه‌ش له‌سه‌ر هیچ یارییه‌كی دیكه بكه‌م، هیوادارم راگه‌یاندنه‌كان هێنده گرنگی به‌و ده‌نگۆیانه نه‌ده‌ن كه ده‌گوترێت رێككه‌وتنی ژێربه‌ژێری له نێوان ریال مه‌درید و بۆرووسیا كراوه، ئێمه گوێ به‌م قسانه ناده‌ین، ئه‌م دوو یانه‌یه له‌پێناو سه‌ركه‌وتن یاریی خۆیان ده‌كه‌ن.
كۆنتی ده‌شڵێت: یاریكردنمان به‌رامبه‌ر شاختار هێنده ئاسان نییه، ئه‌مه سێیه‌مجاره له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا رووبه‌ڕووی ئه‌م یانه‌یه ده‌بینه‌وه، هه‌ر جارێك دۆخێكی جیاواز بووه، ئێمه ئه‌مجاره ته‌نیا بژارده‌یه‌كمان له‌به‌رده‌مه ئه‌میش بردنه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه قۆناخی داهاتوو.