ئه‌مڕۆ یانه‌ی داڵكورد یارییه‌كی چاره‌نووسساز و مێژوویی له‌به‌رده‌مه

یانه‌ی داڵكورد له خولی پله‌یه‌كی سویدی كه به خولی سوپێرتان ناسراوه له دۆخیكی خراپدایه و ئه‌مڕۆ له یارییه‌كی چاره‌نووسسازدا له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی له خوله‌كه رووبه‌ڕووی یانه‌ی لاندسكرۆنا ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له كاتژمێر 08:00ـی شه‌و به كاتی هه‌ولێر یانه‌ی داڵكورد له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ده‌بێته میوانی یانه‌ی لاندسكرۆنا.
یانه‌ی داڵكورد مه‌ترسی دابه‌زینی بۆ خولی پله‌دووی سویدی له‌سه‌ره و دوو یاری به‌شێوه‌ی چوون و هاتن به‌رامبه‌ر یانه‌ی لاندسكرۆنا ده‌كات، ئه‌نجامی ئه‌م دوو یارییه مانه‌وه‌ی یانه‌ی داڵكورد له خولی سوپێرتانی سویدی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
یانه‌ی داڵكورد وه‌رزی رابردوو له خولی نایابی سودییه‌وه بۆ خولی پله‌یه‌ك دابه‌زی، به‌هۆی گرفته داراییه‌كان و كێشه‌ی ئیداری یانه‌كه خه‌ریكه ئه‌م وه‌رزه پله‌یه‌كی دیكه بۆ خواره‌وه دابه‌زێت.
داڵکورد له ساڵی 2004 لەلایەن چەند پەنابەرێکی کورد لە سوێد دامەزرا، ناوی یانەی داڵکورد لە داڵ و کورد پێک دێت و پێشگری داڵ لە ناوی داڵارنیاوە وەرگیراوە، کە ناوچەیەکە لە سوێد و یانەکەی لێیە، کوردیش وەکو ئاماژەیەکە بۆ ناوی میللەتێکی 40 ملیۆن کەسی.