هانزی فلیك گرینگی بە پێكهاتەی ریال مەدرید نادات
بەگوێرەی ئامارەكان بێت بارسێلۆنا بۆ بردنەوەی كلاسیكۆ بەربژێرە
بارسێلۆنا دەیەوێت بۆ جاری 16ـەمین نازناوی سوپەری ئیسپانیا بباتەوە، هانزی فلیكیش رایگه‌یاند ته‌نیا بیر له یاریزانه‌كانی خۆی ده‌كاته‌وه و گرینگی به پێكهاته‌ی ریال مه‌درید نادات، بارسێلۆنا لە دوایین جار وه‌رزی رابردوو ناسناوه‌كه‌ی برده‌وه كاتێك له یاریی كۆتایی به پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ له ریال مه‌دریدی برده‌وه.
دوای ئەوەی بارسێلۆنا له یاریی پێشكۆتایی رووبه‌رووی ئاتڵێتیك بلباو بووه‌وه و یارییه‌كه‌شی به پێنج گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر برده‌وه، بەمەش بارسێلۆنا بۆ چواره‌مین ساڵ له‌سه‌ریه‌ك گه‌یشتووه‌ته یاریی كۆتایی سوپه‌ری ئیسپانیا و لە كاتژمێر 10:00ـی ئەمشەو له یاریگه‌ی شا عه‌بدوڵڵا لە جەددە رووبه‌رووی ریال مه‌درید ده‌بێته‌وه.
بارسێلۆنا له‌م یارییه به‌هۆی پێكان ته‌نیا له تواناكانی كریستنسن بێبه‌ش ده‌بێت و هانزی فلیكیش رایگه‌یاند لامین یامال بۆ یارییكردن له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ئاماده‌یه.
لێدوانەكانی هانزی فلیك لەبارەی كلاسیكۆ
هه‌موومان ده‌زانین یارییكردن له یاریی كۆتایی به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید چه‌ند گه‌وره‌یه، چه‌ندین یاریزانی نایابیان هه‌یه به‌ڵام من ته‌نیا بیر له یاریزانه‌كانی خۆم ده‌كه‌مه‌وه و هیچی ترم بۆ گووتن له‌سه‌ر پێكهاته‌كه‌ی ریال مه‌درید نییه، ئه‌گه‌ر ئه‌م یارییه ببه‌ینه‌وه تا كۆتایی وه‌رز متمانه‌مان به‌خۆمان ده‌بێت، هه‌میشه به ئه‌رێنی بیر ده‌كه‌مه‌وه و هه‌ستێكی زۆر باشم به‌رامبه‌ر یانه‌كه‌م هه‌یه، هیچ گومانی تێدا نییه ئێمباپێ باشترین هێرشبه‌ری ئێستای جیهانه به‌ڵام ئێمه تیپێكی به‌كۆمه‌ڵین و پلانی خۆمان هه‌یه و گرینگ نییه به‌رامبه‌ره‌كه‌مان كێیه، پێشبینیكردن بۆ هه‌موو یارییه‌كی كۆتایی سه‌خته و بۆ كلاسیكۆش سه‌ختتره، بۆیه ته‌نیا ده‌توانم بڵێم چاوه‌ڕێی یارییه‌كی به‌هێز بكه‌ن و چێژی لێ ببینن، هه‌موو یاریزانه‌كانم ئاماده‌ن لێدانی پێناڵتی جێبه‌جێبكه‌ن، لامینیش بۆ یارییكردن ئاماده‌یه و هیچ كێشه‌یه‌كی نییه، راهێنانی كۆتایی بڕیار له‌سه‌ر پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یارییه‌كه ده‌دات، بۆیه له ئێستاوه هیچ بڕیارێك ناده‌ین، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیر له تۆڵه‌كردن ناكه‌ینه‌وه، ئامانجی بارسێلۆنا هه‌میشه سه‌ركه‌وتن بووه و له‌م یارییه‌ش هه‌روا ده‌بێت، ئاراوخۆ له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ ده‌بێت و ئه‌گه‌ری یارییكردنیشی هه‌یه.
ئامارەكانی نێوانیان
له مێژوودا بارسێلۆنا پازده جار بووه‌ته پاڵه‌وانی سوپه‌ری ئیسپانی و زۆرترین جار ناسناوه‌كه‌ی به‌رز كردووه‌ته‌وه، له دواین نۆ یارییش له سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان تامی دۆڕانی نه‌كردووه و سه‌رجه‌میانی بردووه‌ته‌وه، دواین كلاسیكۆی ئیسپانیا به بردنه‌وه‌ی ریال مه‌درید كۆتایی هات، له مێژووشدا هه‌ردوو یانه 262 یارییان به‌رامبه‌ر یه‌كتری كردووه، بارسێلۆنا له دواین پێنج یاریی نێوانیان له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید چوار كلاسیكۆی بردووه‌ته‌وه و یه‌كێكی دۆڕاندووه.