كوردستان24 خەڵاتێكی جیهانی بردەوە
كوردستان24 شانبەشانی میدیایەكانی جیهانی رووماڵی جامی سوپەری ئیسپانیای كرد
شوکر محەمەد پەیامنێری کوردستان24 بەهۆی ئەوەی لە سعوودیە رووماڵێكی گەورەی جامی سوپەری ئیسپانیای كرد خەڵاتێكی تایبەتی لە لایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا پێبەخشرا.
شوكر محەمەد پەیامنێرێ نێودەوڵەتی كوردستان24، لە شاری جەددەی سعوودیە شانبەشانی میدیاییە جیهانییەكان رووماڵی جامی سووپەری ئیسپانیای كرد، بەهۆی ئەوەی بەشێوەیەكی پیشەییانە و پرۆفیشناڵانە رووماڵی پاڵەوانێتییەكەی كرد، راستەوخۆ لە دوای یاریی كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا لە لایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا و وەزارەتی وەرزشی سعودیە خەڵات كرا.
شوكر محەمەد نێردراوی كوردستان24ـە لە پاڵەوانێتییە جیهانییەكان، هاوكات رێگەپێدانی لە لایەن فیفا و یوێفا بۆ رووماڵی پاڵەوانێتییەكان هەیە، هاوكات ئەندامی تیمی رۆژنامەوانانی مەدریدە و رەزامەندی لە ئەنجوومەنی لالیگا وەرگرتووە كە رووماڵی پاڵەوانێتییەكان بكات و بگاتە سەرجەم ئەستێرەكانی جیهان.